
MAMA ٢٠٢٦ بە هاوبەشیە گەورەکان و فێستیڤاڵی هەواداران فراوانتر دەبێت
ئاهەنگی خەڵاتبەخشینی MAMA (ماما)ی ٢٠٢٦ هەم لەسەر شانۆ و هەم لە دەرەوەی شانۆ فراوانتر دەبێت.
بەپێی ئەو ووردەکارییانەی ڕاگەیێنراون، چەند هاوبەشیەکی نێوان نەوەکان ئامادە کراون. Big Bang (بیگ بانگ) لەگەڵ Dooly (دووڵی)، کارەکتەری ئانیمەیشنی کۆری، کار دەکات. Enhypen (ئینهایپن) لەگەڵ فرانچایزی «Dune» (دیون) هاوکاری دەکات. هەروەها دووانی کۆنتر Panic (پانیک) لەگەڵ نەوەیەکی گەنجتری ئایدۆڵانی کەی-پۆپ دەردەکەون.
کۆمپانیای CJ ENM (سی جەی ئی ئێن ئێم) پێنجشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە باشووری سیۆڵ وردەکارییەکانی ئەم ئاهەنگە دووڕۆژییەی ڕاگەیاند.
پلانەکە ئەوەیە ئەمساڵ MAMA ببێتە فێستیڤاڵێکی مۆسیقایی گەورەتر، نەک تەنیا ئاهەنگێک کە لە Kyocera Dome Osaka (کیوسێرا دۆم ئۆساکا)، ئەو شوێنەی ئاهەنگەکەی تێدا ساز دەکرێت.
سەرچاوەکان
- هەواڵ لە
- Korea Herald
- وێنە
- Korea Herald
- نووسینی کوردی
- کوریەن
خاوەنی ئەم وێنەیە یان دەقێکی ئێرەیت و دەتەوێت لاببرێت؟ نامە بنێرە بۆ @kurean.news و بە زووترین کات لای دەبەین.

